هاوکاریى هاوپەیمانان بۆ مانگى شوبات دابەشدەکرێت

وەزارەتى پێشمەرگە وادەى دابەشکردنى هاوکاریى مانگى (2)ى هاوپەیمانان بۆ لیواکانى پێشمەرگە رادەگەیەنێت.

وەزارەتى پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژى پێنجشەممە 6ى ئازار هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى شوبات (2) بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

روونیشیکردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی هاوکارییەکە خرایەسەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتاهێناوە.

وەزارەتى پێشمەرگە ئاشکراشیکرد، لەلایەن هاوپەیمانانەوە دووپاتکرایەوە کە هاوکاریی دارایی بەردەوام دەبێت، لەم مانگەدا سەرووی 46 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: تاوەکو ئێستا وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش نەداوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش نەداوە. غەریب…
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بەوپەری نیگەرانیەوە دەڕواننە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم لەبارەی پەسەندکردنی سزای ناعادیلانەی سەر…
Total
0
Share