راگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

راگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە دەربارەی دەستگیرکردنی تۆڕێکی نهێنی ماددەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 26 کیلۆگرام ماددەی بڵاوکرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێم رایگەیاند، لە ژمارەیەک چالاکیی ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، دەستبەسەر بڕی زیاتر لە 26 کیلۆ و 208 گرام ماددەی هۆشبەردا گیرا.

ئاماژەی بەوەشداوە، ماددەی هۆشبەرەکان لە جۆرەکانی کریستاڵ، حەشیس و هێرۆین بوون، و بەهۆی مامەڵەکردن پێێانەوە 11 کەس دەستگیرکران کە ئەندامی تۆڕی نهێنی بوون و تایبەبوون بە کڕین و فرۆشتنی ماددەکانەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دۆسیەی تاوان بۆ تەواوی ئەو تۆمەتبارانەی کەدەستگیرکراون کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان لە دادگادا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سۆران: رێکاری توندی یاسایی بەرامبەر خاوەنی ئاژەڵە بێلانەکان دەگیرێتەبەر

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سۆران بڵاویکردووەتەوە، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵی ماڵیی سەر شەقامەکان دەستپێدەکات و دەست بەسەر ئەو ئاژەڵانەدا دەگیرێت، کە…
Total
0
Share