چەند جۆرێکی مۆبایل وەتسئەپیان تێدا نامێنێت

ماڵپەڕی (prufy.ru) بڵاویکردووەتەوە، کە بەرنامەی “WhatsApp” بەمزووانە کارکردن لەسەر هەندێک مۆبایلی کۆنی ئەندرۆید رادەگرێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، بەرنامەی واتسئەپ لە رووسیا لەسەر مۆبایلە ئەندرۆیدییەکان کە تەمەنیان لە هەشت ساڵ زیاترە، لە 10ی ئازارەوە کارەکانی رادەگرێت.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە 5ـی ئایارەوە واتسئەپ لە هەندێک مۆبایلدا پشتگیریی ناکرێت کە سیستمی (ئای ئۆ ئێس) بەکاردەهێنن، بۆ نمونە لەسەر ئایفۆن 6 و ئایفۆن 6 پڵەس.

ئێلدار مورتەژین، شرۆڤەکاری کۆمپانیای موبایل ڕیسێرش گرۆی ڕووسی، بە ئاژانسی RIA Novosti-ی ڕاگەیاندووە، “واتسئەپ بەم زووانە کارکردن لەسەر هەندێک مۆبایلی کۆنی ئەندرۆید ڕادەگرێت، ئەمە کارێکی ئاساییە کە هەموو بەهارێک ڕوودەدات، ئەو ئامێرانەی تەمەنیان لە هەشت ساڵ زیاترە، بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکارناهێنرێت”.

دێنیس کوسکۆڤ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مۆبایل ریسێرش گرۆی رووسی، بە ئاژانسی نۆڤۆستی راگەیاندووە، “گەشەپێدەران ناتوانن بەردەوام بەرنامەکان بۆ ئەو ئامێرانە نوێبکەنەوە کە تەمەنیان لە هەشت ساڵ بەرەوژوورە، بەهۆی ئەوەی فرۆشی ئەم ئامێرانە، لە کۆی ئەو ئامێرانەی کە ئێستا بەکاردەهێنرێن کەمترە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو مەرج بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی هاوسەرگیری شازادەی جێنشینی ئوردن رادەگەیەندرێت

بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو ئاهەنگی هاوسەرگیریی شازادە حسێن شازادەی جێنشینی ئوردن لە رێکەوتی یەکی حوزەیرانی ئەمساڵ لە کۆشی…
Total
0
Share