شەپۆلێكی بارانبارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە

شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەپۆلێكی بارانبارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێم و عێراق دەگرێتەوە بەكاریگەری و بڕی جیاواز.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە بەهۆی كاریگەریی حاڵەتێكی ناجێگیری بەهێزی دەریای سوور و هاتنی بڕێك شێی مەداری و زۆركەم لە دەریای ناوەڕاست لە رۆژی چوارشەممەوە تا وەكو دووشەممەی هەفتەی داهاتوو ئەگەری هاتنی شەپۆلی بارانبارین و هەورە بروسكە بۆ ناوچەكانی عێراق و هەرێم بەشێوەی ناو بەناو هەیە.

دەشڵێت، “سەرەتا رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە زۆرێك ناوچەكانی عێراق هەر لەباشوورەوە تاوەكو ناوەڕاست و خۆرئاوای عێراق دەگرێتەوە ئەگەر هەیە بگاتە بەشێكی هەرێمیش لەم دوو رۆژەدا تایبەت ناوچەكانی باشوور”.

ئەوەشیخستەڕوو، بۆ مەودای رۆژی هەینی و شەممە بەتایبەتی كاریگەریی حاڵەتەكە بەرفراوان دەبێت هەموو ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە بەكاریگەری و بڕی جیاواز رۆژی یە كشەممە كاریگەریی حاڵەتەكە لاوازدەبێت و دووشەممە كۆتایی پێدێت.

وتیشی، “زۆرترین كاریگەریی شەپۆلە كە لەسەر ناوچەكانی هەرێم بۆ سنووری گەرمیان و پارێزگای كەركوك دەبێت دواتر سنووری هەڵەبجە و شارەزوور، سلێمانی بۆ ئیدارەی راپەڕین، كۆیەو باشووری سنووری پارێزگای هەولێر كاریگەریی مامناوەند دەبێت زیاتر و بۆ سنووری باكووری پارێزگای هەولێر و بادینان لاواز تا مامناوەند دەبێت ئەو شاخاوییانەی بەرزیان نزیك 1800 مەتر بۆ سەرەوەیە ئەگەری بەفر بارین هەیە.

باسی لەوەش كردووە، لە ناوچەكانی عێراق و بە تایبەت ناوەڕاست و خۆرئاوا و باشوورو تا بەشێكی هەرێمیش تایبەت گەرمیان ئەگەری دروستبوونی لافاو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزەکەی مەنسور بارزانی دەستی بەسەر کێڵگەی نەوتی عەین زالەدا گرتووە و سەرچاوەکانی داهاتی ناڕوونن

بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزەکەی مەنسـ.ـور بـ.ـارزانی دەستی بەسەر کێڵگەی نەوتی عەین زالەدا گرتووە و داهاتەکانی دەچنەوە بۆ خودی مەنـ.ـسور…
زیاتر ببینە

یەكێتی: وریایی فه‌رمانده‌‌كانمان نه‌بووایه‌ كه‌ركوك به‌ره‌و سه‌رگەردانییه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌برا

ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت، “16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌رئه‌نجامی پێشبینیی هه‌ڵه‌ و بڕیاری نه‌خه‌مڵیوی سیاسی و ستراتیژی…
زیاتر ببینە

کشتوکاڵی هەرێم: رێگە بە جوتیاران دەدرێت لە دەرەوەی هەرێم بەرهەمەکانیان ساغبکەنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان پێداویستیی ناوخۆ پڕدەکاتەوە و جوتیاران پشتگیری دەکرێن کە…
Total
0
Share