لەم مانگەدا چەند رۆژ پشووە؟

لەم مانگەدا شەش رۆژ، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشووی رەسمی دەبێت.
بەپێی رۆژژمێری حکومەتی هەرێم، رۆژانی 5 و 11ی ئەم مانگە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم، بەبۆنەی یادی راپەڕین و رێککەوتننامەی 11ی ئازار، پشووی رەسمی دەبن.
بەپێی هەمان رۆژژمێر، رۆژانی 21و 22و 23ی مانگ بەهۆی نەورۆزەوە، لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووی رەسمی دەبن.
جگە لەوەى بەپێی بڕیاری حکومەتی عێراق، رۆژی 16ی مانگ، بەهۆی یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەوە، پشووی رەسمی دەبێت.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسۆ مامەند: کەرکوکییە دڵسۆزەکان بە زووترین کات کارتەکانتان وەربگرنەوە

سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتی، رایگەیاند، کەرکوکییە دڵسۆزەکان بە زووترین کات کارتەکانتان وەربگرنەوە. ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،…
Total
0
Share