ژمارەیەک شاخەوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون بە ژێر هەرەسی بەفرەوە

لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەک شاخەوان کەوتنە ژێرهەرەسی بەفرەوە و دووانیان گیانیان لەدەستدا

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک شاخەوان لە شاری بانەوە چوونەتە گوندی حەفتاشی لە یەکێک لە شاخەکانی گوندەکە بەفر هەرەسی هێناوە و جگە لە گیانلەدەستدانی ژمارەیەکیان ژمارەیەکی دیکەشیان تا ئێستا بێسەروشوێنن.

ئاماژەیان بەوەشکرد، دوای گەیشتنی تیمی تایبەتمەند بە شوێنەکە توانرا چوار شاخەوانیان بە برینداری رزگاربکرێن و تەرمی دوو شاخەوانەکەی دیکەش بدۆزرێتەوە.

ئاشکراشیانکرد، تا ئێستا ژمارەی ئەو شاخەوانانە نازاندرێت کە لە ژێر بەفرەکەدا ماونەتەوە و تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەكرەم ئیمامئۆغڵو؛ بەڕەسمی بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی توركیا کاندیدكرا

گوتەبێژی پارتی گەلی كۆماریی توركیا لە راگەیاند، بە رەسمی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبوڵی زیندانیكراویان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی…
Total
0
Share