زانیاری نوێ لەبارەی دۆزینەوەی تەرمێک لە نزیک رووباری سیراون

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە نزیک رووباری سیروان تەنها ئێسک و پروسکی کەسێک دۆزراوەتەوە.

عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی رەند عەلی خان، ئێسک و پروسکی کەسێک دۆزراوەتەوە، کە نازاندرێت مێژووەکەی بۆ کەی دەگەڕێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێسک و پروسکەکە کۆکراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە.

جەختیشیکردەوە، تا ئێستا هیچ کەسێک پەیوەندی نەکردووە بۆ سۆراخکردنی ئێسک و پروسکەکە یان گومان بکەن روفاتی کەسوکاریان بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی عێراق: لە سلێمانی “خێمەی کەرامەت” هەڵدراوە و لە هەولێریش خۆپیشاندەر سەرکوت دەکرێت

پێگەی (بەغداد ئەلیەوم) لە هەواڵێکیدا وێنەیەکی خێمەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتووی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە سلێمانی “خێمەی کەرامەت”…
Total
0
Share