وەزیری خوێندنی باڵا دەرچووانی 12ی ئامادەیی ئاگاداردەكاتەوە

د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم، دەرچووانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئاگاداردەكاتەوە و دەشڵێت، “بە پێویستی دەزانم پێتان ڕابگەیەنم هەر پۆستێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەبارەی نمرەی وەرگیرانی ئەمساڵ بە گشتی و بەشە پزیشكییەكان بە تایبەت لەلایەن وەزارەتەوە بە فەرمی بڵاو نەكرابێتەوە، ئێمە لێی بەرپرس نین و هەموو ئەو پۆستانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكرێت لەسەر ئەم باسە دوورن لە ڕاستییەوە و خوێندكاران تووشی دڵەڕاوكێ دەكەن”.

وەزیری خوێندنی باڵا داواش،”لە دەرچووانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەكات تەنها پشت بەو ئاگاداری و ڕێنماییانە ببەستن كە لەلایەن وەزارەتەوە بە فەرمی بڵاو دەكرێنەوە و پێویستناكات خۆتان تووشی هیچ جۆرە دڵەڕاوكێ و نیگەرانییەك بكەن”.

بابەتی پێشتر

كارەبای سلێمانی: لە ماوەی دوو ڕۆژدا كارەبای 200 شوێن بڕدراون

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. ماڵی لیوا حەمە ڕێگر دوای بۆردومانەكە ببینە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share