ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، گوندەکانی دەوروبەری ئەو پارێزگایە و چەند ناوچەیەکیتر، کاتی پێدانی کارەبای نیشتمانییان دەگۆڕدرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی گوندەکانی دەوروبەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین دەکاتەوە، کە بەرنامەی کارەبای نیشتیمانییان لە مانگی رەمەزاندا گۆڕانکاریی بەسەردادێت.

کارەبای سلێمانی دەشڵێت، ئەو گوندانە بۆ مانگی رەمەزان، شەوان کاتژمێر 03:30ـی بەرەبەیان تا 05:30ـی بەیانی، کارەبای نیشتمانییان دەبێت، جگە لە بەرنامەی رۆژانە کە هەیانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم رێنمایی کۆنتڕۆڵکردنى نەخۆشیی تاى خوێنبەربوون بڵاودەکاتەوە

بۆ کۆنتڕۆڵکردنى نەخۆشیی تاى خوێنبەربوون کە لەئێستادا لە کەرکوک و هەندێک پارێزگاى عێراقدا بڵاوبووەتەوە، وەزارەتى تەندروستیی هەرێم ژمارەیەک…
Total
0
Share