سەرۆکى لیژنەى وردبینى لە وەزارەتى شارەوانى: فەرمانبەرانى گرێبەست هاوشێوەى فەرمانبەرانى هەمیشەیی زەوییان پێدەدرێت

سەرۆکى لیژنەى وردبینى لە وەزارەتى شارەوانى ڕایدەگەیەنێت، هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی، فەرمانبەرانی گرێبەستیش زەوییان پێدەدرێت، بەڵام بە دوو مەرج.

سەربەست مەولود، سەرۆکى لیژنەى وردبینى و پێدانى زەوى بە فەرمانبەران لە وەزارەتى شارەوانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی، فەرمانبەرانی گرێبەستیش زەوییان پێدەدرێت، مەرجەکانیش هەمان ئەو مەرجانەن کە بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی میلاک خراونەتەڕوو.

وتیشی، سەرەکیترین مەرجەکان ئەوەیە کە فەرمانبەرەکە هەشت ساڵ گرێبەستی هەبێت و پێشتر هیچ زەوییەکی وەرنەگرتبێت، داوامان لە وەزارەتەکان کردووە ئاماری دروستمان لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەستەوە ڕادەستبکەن کە ئەو مەرجانەیان تێدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پێناو درووستنەبوونی قەرەباڵغی بانکی شارەزوور میکانیزمێکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە راگەیاند

بانکی شارەزوور، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە پێناو دروستنەبوونی قەرەباڵغی تاوەکو بە شێوەیەکی ئاسانتر مووچە وەربگیرێت بە…
Total
0
Share