وەزارەتی تەندروستیی هەرێم توشبوونی 77 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 130 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 77 توشبووی نوێ لە شارەكاندا تۆماركراون.
هەر لەو ماوەیەدا 623 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار توشبووش گیانیان لەدەستداوە كە دوانیان لە سلێمانی بووە.
ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 105 هەزار و 416 كەس، لەو ژمارەیە 90 هەزار و 627 كەسیان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 452 توشبووشیان گیانیان لەدەستداوە.