پۆلیسی هەولێر کوژرانی کوڕەکەی بەڕێوبەری پۆلیسی ناوشاری پشتڕاست کردەوە

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووی تشرینی دووەم لە ڕوبەڕوبونەوەی پۆلیس و تۆمەتبارێک پۆلیسێک کوژرا، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر پشتراستی کردەوە کە کوژراوەکە کوڕی عەقید عیزەدینی بەڕێوبەری پۆلیسی ناوشاری هەولێرە.

پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسیویەتی، “پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی عەقید (عزالدین نجم الدین) بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشار / رۆژئاوا دەكەین، كە شەوی رابردوو لە گەڕەكی راستیی نوێ لە رووداوێكی نەخوازراودا لە كاتی ئەرك و جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك، تەقە لە تیمەكانی پۆلیس كرا و بووە ھۆی برینداربوونی بەڕێزیان و شەھیدبوونی كارمەندی پۆلیس (پەیوەند عزالدین)ی كوڕی و هەروەها زامداربوونی چەند كارمەندێكی تر”.

بەپێی زانیارییەکان،کاتێک پۆلیس هەوڵیداوە تۆمەتبارێک دەستگیر بکات، بەڵام تۆمەتبارەکە تەقەی لێکردوون و عەقید – عیزەدین، بەڕێوبەری پۆلیسی ناوشاری هەولێر و چوار پۆلیسی دیکە برینداربوون و پۆلیسێکیش کوژراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، گولە بەر پشتی بەڕێوبەری پۆلیسی ناوشاری هەولێر کەوتووە ، لە نەخۆشخانەی ئێمێرجینسیی هەولێر لە ژێر چاودێریی چڕدایە.

 


 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: سەرپەرشتیاری ئەو گروپە شاخەوانییەی ئەمڕۆ لە قەرەداغ بوون بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکرا

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرپەرشتیاری ئەو گرووپە شاخەوانییەی ئەمڕۆ لە قەرەداغ بوون…
Total
0
Share