ئەمڕۆ پەیامی سەدە بڵاودەکرێتەوە

بڕیارە وەفدی دەم پارتی سەردانی ئیمڕاڵی بکاتەوە و دواتریش پەیامی سەدە بڵاوبکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەفدی دەم پارتی جارێکی دیکە سەردانی دورگەی ئیمڕاڵی بکاتەوە و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کۆببنەوە.

ئەندامانی وەفدەکەی دەم پارتی پێکهاتوون لە سری سورەیا، پەروین بوڵدان، ئەحمەد تورک، تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، تونجەر باکرهان، جەنگیز چیچەک و فایەق ئۆزگور ئەرۆل پارێزەری عەبدوڵڵا ئۆجەلان.

بڕیارە دوای گەڕانەوەیان لە ئیمڕاڵی وەفدەکە کاتژمێر 4:00 پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ ئاشتی لە تورکیا بڵاوبکەنەوە.

چاوەڕێدەکرێت، پەیامەکە بڕیاری گرنگی لەبارەی چەک دانان و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان لەخۆبگرێت.

دەم پارتی داوا لە هاوڵاییانی باکووری کوردستان دەکات، لە کاتژمێر 4:00 ی دواینیوەڕۆ لە سەنتەری شارەکانیان کۆببنەوە و لە رێگای شاشەیەکی گەورەوە گوێبیستی پەیامەکە ببن و خۆشی خۆیان دەرببڕن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی شارەوانیی هەڵەبجە: گەورەکردنی نەمامێک چەندین ساڵی پێویستە بەڵام ئاژەڵێک لە چرکەیەکدا هەوڵەکەمان بەفیڕۆدەدات

وتەبێژی شارەوانیی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، ئەو سزایانەی ئێستا بۆ دیاردەی بەرەڵاکردنی ئاژەڵ لەناو شاردا هەن توند نین و دەبێت…
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كۆدەبێتەوە

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئەنجامدەدرێت. ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی…
Total
0
Share