رووانگەی ئابوریی عێراق: 58 درۆن هێرشیانکردووەتە سەر هەرێم

رووانگەی ئابوریی عێراق رایدەگەیەنێت، نزیکەی 58 درۆن هێرشیانکردووەتە سەر ئامانجەکانیان لە هەرێمی کوردستان.

رووانگەکە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، ئەو هێرشانە زیانێکی زۆریان بە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان گەیاندووە و بەشێوەیەکی بەرچاویش بەرهەمهێنانی نەوتیان وەستاندووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانجگرتنەکە ئەم کێڵگە نەوتییانەی گرتووەتەوە:

– کێڵگەی شێخان (رۆژانە نزیکەی 40 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت).

– کێڵگەی تاوکێ (رۆژانە نزیکەی 29 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت).

– کێڵگەی بیشخابور (رۆژانە 54 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت).

– کێڵگەی خورمەڵە (رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت).

– کێڵگەی سەرسەنگ (رۆژانە 30 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی لقی سلێمانی یەکێتیی بەڵێندەران: حکومەتی هەرێمی کوردستان حەزدەکات قەرزەکان زۆربێت بۆ ئەوەی نەیداتەوە

وتەبێژی لقی سلێمانیی یەکێتی بەڵێندەران، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێیخۆشە بزۆرترین بڕەپارە قەرزاری بەڵێندەران بێت، تاوەکو نەیداتەوە. ژین عەبدوڵا،…
Total
0
Share