بەغداد 400 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا 400 ملیار دیناری دیكە بۆ مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغدادەوە رەوانە بكرێت.

راشیگەیاند، ئەمڕۆ 400 ملیار دیناری دیكە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نێردراوە.

هاوكات سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا چاوەڕوانی حكومەتی عێراق دەكەین كە نزیكەی 340 ملیار دینار كورتهێنان لە داهات هەیە و داهاتی ناوخۆ 200 ملیار دینارە و ئەمڕۆش 400 ملیار دینار لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی هەرێم: هەموو کارێکی پێویست ئەنجام دەدەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو ئەنجامبدرێت

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەموو کارێکی پێویست ئەنجامدەدەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو ئەنجامبدرێت. لە راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share