نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە وەكالەت رایدەگەیەنێت، 50%ی ناوەندەكانی خوێندن لەناو شار و دەرەوەی شار كراونەتەوە و وانەیان تێدا دەخوێندرێت و لە ئێستادا 43رۆژ خوێندنی فیعلی بۆ وەرزی دووەم ماوە.
راشیگەیاند، ئەو قەیرانەی رووبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەتەوە كەرتی پەروەردە زەرەرمەندی یەكەم بووە و لە ئێستادا وەرزی یەكەم زۆرباش رۆیشتووە نمرەكان داخڵ كراون و 45 رۆژی خوێندنی فیعلی ئەمساڵ فەوتاوە.
باسی لەوەش كردووە، لە كۆی 639 ناوەندەكانی خوێندن زیاتر لە 300 ناوەندی خوێندن تێیدا خوێندن دەستیپێكردووەتەوە و تاوەكو ئێستا هیچ فشارێك لە مامۆستایان نەكراوە بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن و پلانمان هەیە بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو ماوەیەی بایكۆت كراوە.