نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی 12 دیاریکرا

نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر کارەبای موەلیدە بۆ مانگی کانوونی یەکەم 44 دینارە،‌به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناو شاری سلێمانی له‌نێوان 13 هەزار و 500 دینار بۆ 14 هەزار و 500 دیناردا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی کە له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (44) دینارە،‌ نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان 13 هەزار و 500 دینار بۆ 14 هەزار و 500 دیناردا دیاریکرا، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

ئاشکراشیکرد، ئه‌و شوێنانه‌ی بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە 7:00 ى بەیانى بۆ 1:00 ى شەوە، نرخى ئەمپێریان لەنێوان 17 بۆ 18 هەزار دیناره‌.

ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان 21 بۆ 22 هەزار و 250 دیناردا دەبێت.

ئاشکراشیکرد، ، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ بۆ ئەم مانگە گۆڕانکارى تێدادەکرێت و موەلیدەکان لەنێوان 1:00 ى پاشنیوەڕۆ تا 1:00 ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە کاردەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 6:30 تا 8:00ى بەیانى کاردەکەن, رۆژانى هەینى و پشووە فەرمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبرى ئەوە کاتژمێر 11:00 ى پێشنیوەڕۆ کاردەکەن.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 205 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: سبەینێ لە لوتکەی چیاکان بەفر دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری خانەنشینیی هەرێم بۆ ئێستا:
مامەڵەی خانەنشینان بە ئەلیكترۆنی دەكرێت

بەڕێوەبەری خانەنشینیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، مامەڵەی خانەنشینان بە ئەلیكترۆنی دەكرێت، جەختیشدەكاتەوە بەو هەنگاوە مامەڵەی خانەنشینان زووتر ڕاییدەكرێت و وردەكارییەكەی…
Total
0
Share