بۆ ئەم مانگە دوو ماددەی نوێ لە بەشەخۆراکدا زیاددەکرێت

بەڕێوەبەریی گشتیی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەم مانگە دوو ماددەی نوێ لە بەشەخۆراکدا زیاددەکرێت، کە ئەوانیش نۆکی خڕ و فاسۆلیان.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەریی گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە دابەشکردنی بەشەخۆراک لە مانگی رەمەزاندا رایگەیاند، لە رۆژی رابردووەوە دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی بەشەخۆراکی تایبەت بە مانگی رەمەزان کراوە، لەئێستاشدا بەشەخۆراک دەچێتە لای بریکارەکانی دابەشکردن و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، “تایبەت بە مانگی رەمەزانی پیرۆز، بەشە خۆراکەکان لە هەمان ئەو ماددانە پێکدێن کە لە رابردوودا دابەشکراون، بەڵام تایبەت بە ئەم مانگە چەند ماددەیەک زیادکراون کە ئەوانیش بریتین لە: 250  گرام نۆکی خڕ و 250 گرام فاسۆلیا”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share