بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ساردترین رۆژی ساڵە و لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم پلەی گەرمی لەژێر سفری سەدییەوەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم ساردترین رۆژی ساڵە و قەزای پێنجوێنیش نزمترین پلەی گەرمی تێدا تۆمارکراوە کە 15 پلە ژێر سفری سەدییە.
ئاشکراشیکرد، قەزای دووزخورماتوو گەرمترین شوێنی هەرێمە و پلەی گەرمی یەک پلە لەژێر سفری سەدییەوەیە.
