عەلی حەمەساڵح: لە چەند رۆژی داهاتوودا نرخی کارەبای 24 کاتژمێری دادەنرێت

پەرلەمانتارێکی هەرێم رایگەیاند، بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا نرخی نوێ بۆ کارەبای 24 کاتژمێری دابنێرێت، لە رۆژانی داهاتوودا کەمپەینەکان فراوانتر دەبن.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، تائێستا دووجار نرخی کارەبای 24 کاتژمێری دانراوە، هەردووکیان کاری پێکراوە، بەڵام بەفەرمی نرخەکەی رانەگەیەندراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “نرخی یەکەم زۆر گرانبوو، دووەمیش هەر زۆر گرانبوو، بەجۆرێک لە 750 کیلۆوات بۆ سەرەوە، دەچووە 166 دینار بۆ هەر کیلۆیەک”.

دەشڵێت، ماڵێکی زۆر ئاسایی نزیکەی 150 بۆ 200 هەزار و سەرووتر دەهاتەوە و هەردوو نرخەکەمان رەتکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share