ئیمارات بە بەهای 40 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئیتاڵیادا دەکات

دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی ئیمارات و سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، ئیمارات بە بەهای 40 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە وڵاتەکەدا ئەنجامدەدات، لەچەند بوارێکی جیاوازدا.

ماڵپەڕە جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، هەردوو وڵاتی ئیمارات و ئیتاڵیا لە چوارچێوەیەکی هاوبەشدا رێکەوتنیان لەسەر فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانی و دیبلۆماسییەکانیان ئەنجامداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە رێکەوتنەکەدا ئیمارات بە بەهای 40 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئیتاڵیادا ئەنجامدەدات، لەبەرامبەریشدا ئیتاڵیا کۆمەڵێک پڕۆژە لە ئیماراتدا جێبەجێدەکات، کە رێکەوتنەکانی هەردوو وڵات خۆیان دەبیننەوە لە: وەبەرهێنان لە کەرتی وزە، دامەزراندن و پەرەپێدانی کۆمپانیای پەیوەندیی، دامەزراندنی چەند پیشەسازییەکی تایبەت بە کەشتی و سیستەمی بانکی و داتا.

ئاماژە بەوەشدراوە، رێکەوتنەکان دوای سەردانی محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات بۆ وڵاتی ئیتاڵیا دێن، کە لە چەند رۆژی رابردوودا سەردانی وڵاتەکەی کرد و لەگەڵ “جۆرجیا مێلۆنی” سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەدا کۆبوونەوەی ئەنجامدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆک ئەرکانی گشتیی ڕووسیا ئەگەرەکانی سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی هەڵدەسەنگێنێت

سەرۆک ئەرکانی گشتیی سوپای ڕووسیا، جەنەراڵ ڤالێری گیراسیمۆڤ، سێشەممە ١٧ی دیسەمبەری ٢٠١٩، لەگەڵ چاودێرە سەربازییە بیانییەکان لەسەر هەندێک…
Total
0
Share