نەخۆشییەک هەڕەشە لە ژیانی 38% ی ژنان دەکات

ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی شێرپەنجە کە بەشێکی تایبەتمەندە لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە راپۆرتێکدا ئاشکرایدەکات، نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک لە ژناندا بە رێژەی 38% زیادیکردووە و پێشبینیدەکرێت رێژەی مردن بەو هۆیەوە 68% زیادبکات.

لە راپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی شێرپەنجەدا هاتووە، ئەگەر دۆخی شێرپەنجە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت تا کۆتایی ئەم سەدەیە ژمارەی تووشبووان بە شێرپەنجەی مەمک بۆ 3.2 ملیۆن کەس و ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆیەوە گیانلەدەستدەدەن بۆ 1.1 ملیۆن کەس بەرزدەبێتەوە.

جوان کیم کە زانایەکی پسپۆڕە و لە ئاژانسە کاردەکات دەڵێت، لە هەر خولەکێکدا چوار حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە جیهاندا تۆماردەکرێت و لەو ژمارەیەش یەکێکیان گیانلەدەستدەدات و ئەم ژمارانەش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدان.

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتان لە رێگای پشکنین و چارەسەری پێشوەختە بەر لەم زیادبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە شێرپەنجە بگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: ساڵانە چوار هەزار کارمەندی تەندروستی تەندروستی لە پەیمانگاکانەوە دەردەچن

سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ژمارەی دەستی کار لە بواری تەندروستیدا زۆر زیاترە لەوەی بازاڕەکە پێویستی…
Total
0
Share