بیڵ گەیتس هۆشداری لە پەتای نوێ دەدات.. خراپتر چاوەڕێی جیهان دەکات

بیڵ گەیتس داوای هەوڵی بەرفراوانی جیهانی دەکات بۆ هەر پەتایەکی دیکە لەداهاتوودا و دەڵێت، پێویستمان بە هەوڵێکی زانستی بەتێچووی دەیان ملیار دۆلار هەیە تاوەکو وابکەین جیهان بەشێوەیەکی باشتر ئامادەیی تێدابێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای دیکە لەداهاتوودا، کەدەکرێت زۆر خراپتربێت لە کۆرۆنا.

بیڵ گەیتس دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی وتووە، ژمارەی گیانلەدەستدانەکان “بەتەواوی مەترسیدارن”، پێویستە پاڵپشتیی پرۆژەکانی پەرەپێدانی ڤاکسینەکان و چارسەر و توێژینەوە گرنگەکانی پەیوەست بە ئامادەکاری زیاتری جیهان بۆ هەر پەتایەکی دیکە لە داهاتوودا”.

بیڵ گەیتس دەڵێت، “توێژینەوە و بەدواداچوونەکان تیشکدەخاتەسەر خاڵە لاوازەکان کە ڕێگربووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە جیهاندا، ئێستا هیچ ڤاکسینێکمان نییە ڕێگری لە گواستنەوە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بکات، ئەو ڤاکسینانەی هەن یارمەتی کەمبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەدات، پێویستمان بە کاری نوێیە لەسەر ڤاکسینەکان”.

گەیتس ڕەخنەی ئەوە دەگرێت تائێستا هیچ چارەسەرێکی چالاک بۆ کۆرۆنا نییە، ئەو جۆرە چارەسەرانەشی باس دەکرێن لە ئێستادا کاریگەرییەکەیان زۆر کەمە، هەروەها دەڵێت، جیهان لە هەوڵەکان و توێژینەوەکانیان بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسەکە شکستیهێناوە کە دەکرا بەهۆیەوە تێکرای گیانلەدەستدان کەمبکاتەوە.

گەیتس باس لەوەدەکات، کە لەساڵی 2014دا هۆشداریداوە لەوەی جیهان ئامادەنییە بۆ هەر پەتایەک لەداهاتوودا ڕووبەڕووی مرۆڤایەتی ببێتەوە

دەڵێت، “توێژینەوە و بەدواداچوونەکان بۆ ئامادەکردنی جیهان لەڕووبەڕووبوونەوەی بۆ هەر پەتایەکی مەترسیداری دیکە پێویستی بە دەیان ملیار دۆلار دەبێت”.

تیمێکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کاریان چاودێریکردنی پەتاکانە کە بیڵ گەیتس بە “یەرییە بەکترییەکان” ناوی دەبات و دەڵێت دەبێت وڵاتانی جیهان ئامادەکاری بکەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر قەیرانێکی دیکە، وەک هەر هێرشێکی دیکەی تیرۆریستی.

ئاماژەی بۆئەوەکردووە، “بەشێوەیەکی سروشتی پەتا هەیە بوونی هەر پەتایەکیش هۆکاری تیرۆری بایۆلۆجیە”.

بابەتی پێشتر

کاردانەوە ناوخۆییەکانی هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی

بابەتی دواتر

عامری: لایەنی سێیەم لەپشت هێرشەكەی سەر ماڵی كازمییەوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share