دوو کارمەندی پۆلیسی پاسەوانی سنوور کە لە دەروازەی کێلێ لە بەفردا گیریانخواردبوو، رزگارکران.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین، بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دوێنێ ئاگادارکراینەوە کە دوو پۆلیسی پاسەوانی سنوور لە دەروازەی کێلێ لە ناو بەفر گیریانخواردووە، بەردەوام تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەھاوکاریی تیمەکانی (رێگاوبان، بەفرماڵین، پۆلیسی پاسەوانی سنوور، شارەوانی و ئاسایشی بازگەکان)، لە ھەوڵدابوون بۆ ئازادکردنیان کە بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆر ئاستەنگێکی زۆر دروستبووبوو.
دەشڵێت، “ئەمڕۆ کاتژمێر 2:34 خولەکی دواینیوەڕۆ بە ھەوڵ و کۆششی تیمەکان بەسەلامەتی رزگارکران”.


