نەوزاد شێخ کامیل: ئەو سیستمی باجەی لە هەرێمی کوردستان هەیە لە ئەسیکۆدا پێشکەوتووترە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو سیستمی باجەی لە هەرێمی کوردستان هەیە لە ئەسیکۆدا پێشکەوتووترە، هیچ سیستمێکیش جێبەجێناکەین ئەگەر بەزۆر بەسەرماندا بسەپێندرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئێمە لە هەرێمی کوردستان سیستمی باج و گومرگی تایبەت بە خۆمان هەیە، دەتوانم بڵێم سیستمەکەی ئێمە لە سیستمی ئەسیکۆدا پێشکەوتووترە، چونکە سەرجەم ئەو مەرجانەی لە سیستمی ئەسیکۆدا هەن، لە سیستمەکەی هەرێمی کوردستانیش هەن”.

وتیشی، “عێراق بەبێ گەڕانەوە بۆ بۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم سیستمەی جێبەجێکردووە، لە کاتێکدا پێویستە هەماهەنگیی دروستبکەن، چونکە ئێمە دوو فڕۆکەخانە و چوار دەروازەی نێودەوڵەتیمان هەیە کە عێراق خۆی دانیپێداناوە، بەڵام هیچ هەماهەنگییەکیان لەگەڵ ئێمەدا نەکردووە تا ئەو دەروازانە تێکەڵ بە سیستمی ئەسیکۆدا بکرێن”.

باسی لەوەشکرد، “هیچ سیستمێک جێبەجێناکەین ئەگەر بەزۆر بەسەرماندا بسەپێندرێت، ئەمەی حکومەتی عێراق دەیەوێت بیکات، زیانی لە قازانجەکەی زیاترە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هـ.ـەسـ.ـەدە: گرووپەکانی سەر بە دیمەشق هێرشدەکەنەسەر ناوچەکانی دەرەوەی رێککەوتنەکە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هـ.ـەسـ.ـەدە) رایگەیاند، پێکدادانی توند لەنێوان هێزەکانیان و گرووپە چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق سەریهەڵداوە.…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم: تائێستا حكومەت هیچ بڕیارێكی لەسەر نرخی كارەبای پڕۆژەی رووناكی نەداوە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێتن ئامانجی سەرەكیی پڕۆژەی رووناكی بریتییە لە دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتییان. ئومێد…
Total
0
Share