بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، رێگای قەزای سیدەکان بووەتە شەختە و داوا دەکات بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت هاوڵاتییان هاتوچۆی پێدانەکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، بەهۆی بارینی بەفر و دابەزینی پلەی گەرما لە قەزای سیدەکان، رێگای قەزاکە بووەتە یەک پارچە شەختە.
داوایشیکرد، شۆفێران بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت هاتوچۆ بە رێگاکەدان نەکەن، گەر ناچاریش بوون زنجیر لە تایەی ئۆتۆمبێلەکانیان ببەستن.