کەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی سێشەممە، ئەگەری نمەبارانی پچڕ پچڕ هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بەگشتى لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و پلەی گەرمییش، نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی سێشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە کاتەکانی شەو، ئەگەری کەمێک نمەبارانی پچڕ پچڕ هەیە لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵات.

کەشناسیی هەرێم هەر لەبارەی پلەی گەرمیی سبەی سێشەممەوە دەڵێت، کەمێک نزمدەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:

هەولێر :  45 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی

دهۆک :  44  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی

زاخۆ  :  44 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی

سۆران :  42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی

گەرمیان :47  پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكان دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەهۆی ئەو پێشبینییانەی لەبارەی شەپۆلێكی چڕی بارانبارینەوە لە ئارادان، تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share