قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت، سبەی لە سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان و ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری قەزاكەماندا پشووی رەسمییە.
بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی كە پێماندراوە دوای راوێژكردن لەگەڵ فەرمانگەی كەشناسیی پێنجوێن بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرماوە لە سنووری قەزاكەماندا، بڕیارماندا سبەینێ دووشەممە پشووی رەسمی بێت لە سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان و ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری قەزاكەماندا.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پشووەكە بۆ ئەو خوێندكارانە نییە كە تاقیكردنەوەی بەرایی (تمهیدی)ی پۆلە ناكۆتاكانیان هەیە.