کەشناسیی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ باران و بەفر دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەینێت، لە ئەمڕۆوە باران و بەفر لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپیدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچەهەور و هەندکێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ، سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک کاریگەریی شەپۆلێکی بارانبارین و بەفربارین دەستپێدەکات، لە پاشنیوەڕۆ و ئێوارە کاریگەریی ئەم شەپۆلە دەگاتە سەرجەم ناوچەکانمان و شێوازی دابارین هەندێکات نمەبارانی پچڕپچڕ و بارانی مامناوەند دەبێت، هەروەها بەفر لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت، پلەی گەرمیش بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ 3 کەمدەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەى دووشەممە ‌، کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین بە شێوەی نمەباران لەسەر ناوچەکانمان بەردەوامدەبێت، لە هەندێک کاتدا، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان بەفردەبارێت.

باسی لەوەشکرد، لەگەڵ کاریگەریی ئەم شەپۆلە، پلەی گەرمی بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە، بە تایبەت لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە ئەگەری دروستبوونی دیاردەی شەختە دەبێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی حكومەت لەگەڵ سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەكانی داعش كۆبووەوە

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەكانی داعش كۆبووەوە، پرسی دادگاییكردنی “تیرۆریستان” تاووتوێكرا. لە…
زیاتر ببینە

نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەریتانیا: هیچ جۆرە ڕێككەوتنێك بۆ ناردنەوەی پەنابەران نەكراوە

نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت،حكومەتی هەرێم هیچ جۆرە ڕێككەوتنێكی لەگەڵ بەریتانیا نییە بۆ بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران…
Total
0
Share