قوباد تاڵەبانی: خاڵە کۆکەکانی نێوان یەکێتی و پارتی زۆرزیاتربوون لە پێشووتر

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، رایگەیاند، “خاڵە کۆکەکانی نێوان یەکێتی و پارتی زۆرزیاتربوون لە پێشووتر”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “کۆبوونەوەکەی دوێنێی نێوان یەکێتی و پارتی زۆرباشبوو هەنگاوی باش چووینەتە پێشەوە”.

باسی لەوەشکرد، “چەند رۆژێک پێش ئێستا وتم خاڵە کۆکەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت زۆرن، بەڵام ئێستا زۆرزیاتربوون و خاڵە ناکۆکەکان کەمن و بەو هیوایەین هەر نەمێنن”.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: نەوتی بەسرە لەڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمەوە هەناردە دەکەین

وەزیری نەوتی عێراق، کاراکردنی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی بەسرەی لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگەیاند. ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری…
Total
0
Share