دوانەیەک لە کەرکوک بە یەک دڵەوە لەدایکبوون

لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی کەرکوک دوانەیەک لەدایکبوون کە تەنها یەک دڵیان هەیە.

د.ئەرجان محەمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند، “دوانە پێکەوە لکاوەکە لەڕێگەی نەشتەرگەرییەکی دەگمەنەوە لەدایکبوون، دۆخی تەندروستیی دایک و دوانەکە دوای نەشتەرگەری جێگیرە”.

د. ئوسامە عوبەیدی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە رایگەیاند، “حاڵەتی دوانەی پێکەوەلکاو، کە تەنها دڵێکیان هەیە، حاڵەتی دەگمەن و ئاڵۆزن کە پێویستیان بە پلان و کاری نەشتەرگەرییە لەلایەن چەندین تیمی پزیشکییەوە، بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستیی دایک و دوانەکە چاودێریی خانمە دووگیانەکە کراوە”.

وێنەی دوانەکە

May be an image of hospital

May be an image of 1 person

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەنگاوێک بۆ بەهەمیشەییکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست جێبەجێکرا

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ڕایدەگەیەنێت، تێکەڵکردنی ناوی مامۆستایانی گرێبەست لە سیستمی پەیرۆڵ هەنگاوی یەکەمە بەرەو بەهەمیشەییکردن و دامەزراندنی…
زیاتر ببینە

لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم پێكهێنرا

لیژنەیەک بۆ دەستنیشانکردنی گرفتەکانی جێبەجێکردنی رێنمایی دارایی ژمارە 12ـی تایبەت بە پێداچوونەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەژمارکردنى خزمەتیان…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی شەش خرایەسەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە. ڕوونیشیکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share