هەولێر.. چوار كەس بە تۆمەتێكی كوشتن دەستگیركران

بەكارهێنەری ماددە هۆشبەرەكانن و دەستیان هەبووە لە كڕین و فرۆشتنی ئەو ماددانەدا

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕووداوێكی كوشتن تۆمەتبار و سێ بەشداربووی تاوانەكە دەستگیركراون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، كاتژمێر 04:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ناحیەی کەسنەزان ڕووداوێکی کوشتن ڕوویدا، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس دەرکەوت کەسێک بەناوی (ئالان ئەحمەد عەبدوڵڵا) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی کوژراوە.

تیمەکانی پۆلیس دوای وەرگرتنی زانیاری و لەڕێگەی کامێرای چاودێری توانرا بکەری سەرەکیی تاوانەکە بەناوی (خ.ص.ح.) دەستگیربکرێت، پۆلیسی هەولێر وادەڵێت.

ئاماژەشدەدات، سێ کەسی دیكەش بە ناوەکانی (د.خ.ص.) و (م.هـ.م.) و (هـ.ن.ع.) دەستگیرکران کە بەشداربوون لەو تاوانەدا.

بەپێی وتەی پۆلیسی هەولێر، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا، بڕیاردرا بە بەندکردنی تۆمەتباران بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادان.

بابەتی پێشتر

وەزیری كشتوكاڵ: بۆ دروستكردنی بەنداوەكان داوای زیاتر لە 126 ملیار دینار كراوە

بابەتی دواتر

بەریتانیا لە نامەیەكدا ڕێز بۆ مام جەلال نیشاندەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share