تائێستا زۆرترین باران لە کوێ باریووە؟

بەپێى نوێترین ئامارى کەشناسیى هەرێم تائێستا زۆرترین بڕى باران لە دوو ناوچەى سەر بە پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە باریووە و کەمترین لە دهۆک بووە.

ماوەى چەند رۆژێکە شەپۆلێکى نوێى بەفر و باران شار و ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان و کەرکوکى گرتووەتەوە و بەردەوامە.

بەپێى ئامارێکى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسى و بومەلەرزەزانیی هەرێم کە بۆ تۆڕى میدیایى ئێستا نێردراوە زۆرترین بڕى بارانى ئەمساڵ لە شارۆچکەى تەوێڵەى سەر بە پارێزگاى هەڵەبجە باریوە بە 454.7 ملیم، بەدواى ئەویشدا شارۆچکەى بەرزنجەى سەر بە پارێزگاى سلێمانى دێت کە بڕى بارانبارین تیایدا 453.3 ملیم-ە.

هەر بەپێى ئامارەکە کەمترین بڕى بارانبارینى ئەمساڵ لە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک بووە بە 90.1 ملیم، دواى ئەویش سەنتەرى پارێزگاى هەولێر دێت بە 94.1 ملیم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا و سلێمانی ئاشكراكرا

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی ھەرێم رایدەگەیەنێت، هەوڵدەدرێت گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و سلێمانی دەستپێبكاتەوە. سەفین دزەیی بەرپرسی…
Total
0
Share