بەفر و بارانبارین بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور و لە ناوچە شاخاوییەكان هەوری تەواودەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە سەرجەم ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەگەری بارینی تێكەڵەی نمەباران و بەفر لە سەنتەری شاری سلێمانی لە كاتەكانی بەرەبەیاندا هەیە لەگەڵ بارینی كەمێك نمەباران لە هەندێك لە ناوچەكانی گەرمیان.

هەر لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمدا هاتووە، پلەكانی گەرما نزمتردەبنەوە بە بەراورد بە پلەی گەرمیی ئەمڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ سلێمانى ته‌قه‌ له‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كى پۆلیس كرا

به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى فریاكه‌وتنى خێرای سلێمانى ڕایگه‌یاند، له‌كاتى چوونیان بۆ گرتنى داواكراوێك ته‌قه‌ له‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كى پۆلیسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى…
Total
0
Share