غەریب ئەحمەد: مووچەخۆران ئازادن لە هەڵبژاردنی بانكێك بۆ تەوتینكردنی مووچەكەیان

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق، مووچەخۆران ئازادن لە هەڵبژاردنی بانكێك بۆ تەوتینكردنی مووچەكەیان

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین لە هەرێمی كوردستان بكرێنەوە مووچەخۆران دەتوانن مووچەكەیان تەوتین بكەن لەسەر ئەو بانكەی كە خۆیان دەیانەوێت مانگانە مووچەكەیان وەربگرن.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی،” مووچەخۆر ئازادە لە هەڵبژاردنی بانكێك بۆ تەوتینكردنی مووچەكەی و دادگای فیدراڵیی عێراق ئەو پرسەی یەكلاكردووەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئاکۆ سابیر لەکاتی بەدەمەوەچوونی خەڵکی چەمچەماڵ شـ.ـەهیدکرا

پارێزگاری سلێمانی پرسەنامەیەکی بۆ شـ.ـەهیدبوونی ئەو کارمەندەی ئاسایش بڵاوکردەوە، کە دوێنێ لەلایەن چـ.ـەکدارێکی پارتییەوە تـ.ـەقەی لێکرا و گیانیلەدەستدا.…
Total
0
Share