نووسراو بۆ تەوتین و كردنەوەی لقی بانكەکانی رەشید و رافیدەین درایە دەستی عەلی عەلاق

مامۆستایەكی ناڕازی رایدەگەیەنێت، نووسراومان بۆ كردنەوەی لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین دایە دەستی عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق.

نەجمەدین محەمەد، مامۆستای ناڕازی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێوڕەسمی كردنەوەی ناوەندی دارایی و بازرگانی لە سلێمانی بە نووسراوێك داوامان لە عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق كرد بۆ كردنەوەی لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.

وتیشی، “ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی مووچەی مووچەخۆران راستەوخۆ لە رێگای عێراقەوە بگاتە دەستی مووچەخۆرانی هەرێم و مووچە تەوتین بكرێت و عەلی عەلاق بەڵێنیدا كە كار لەسەر نووسراوەكەمان بكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share