بافڵ جەلال تاڵەبانى و مەسرور بارزانى کۆدەبنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانى و مەسرور بارزانى لە پیرمام کۆدەبنەوە.

میدیاى رەسمیی یەکێتى بڵاویکردەوە، پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە پیرمام و کۆبوونەوەى نێوانیان دەستیپێکرد.

دوێنێ نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتی وادە و شوێنى کۆبوونەوەکەى بڵاوکردەوە و دەربارەى ناوەرۆکەکەى رایگەیاند، لەبارەی دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان، عێراق و ناوچەكە و لێكەوتە سیاسییەكان، خۆئامادەكردن بۆ پێشهاتەكان، پێگەی هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: کشانەوەی هاوپەیمانان لە کاتێکی هەستیاردایە و عێراق ناسەقامگیرە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، جێهێشتنی هەرێمی کوردستان لە لایەن ئەمریكاوە بەبێ دابینکردنی هیچ سیستمێکی بەرگری مایەی نیگەرانییە. وەزارەتی پێشمەرگە…
Total
0
Share