بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا: دەوام لە 60% ی خوێندنگەکانی سلێمانی دەستیپێکردووەتەوە

بەناز رەمەزان بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا رایگەیاند، دەوام لە 60% ی خوێندنگەکانی سلێمانی دەستیپێکردووەتەوە.

بەناز رەمەزان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بەهۆی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن لە سەرەتای وەرزی دووەم دەوامکردن زۆر خراپ بوو تەنها قۆناغەکانی نۆ و 12 دەوامیان دەکرد، بەڵام ئێستا دەتوانم بڵێم دەوام لە 60% ی خوێندنگەکانی سلێمانی دەستیپێکردووەتەوە.

وتیشی، لە هەوڵداین بۆ ئەوەی دەوام لەو خوێندنگانەش دەستپێبکاتەوە کە تا ئێستا بایکۆتیان تێدا بەردەوامە، دڵنیاین مامۆستایان هاوکارمان دەبن و لەم قەیرانە رزگارمان دەکەن.

جەختیشیکردەوە، داوامان لە بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن کردووە کە ئاسانکاریی تەواو بۆ مامۆستایان بکەن تا بتوانن دەست بە دەوام بکەنەوە، بەڵام سەبارەت بە کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن لە دەسەڵاتی وەزارەتدایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share