دەقی بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە نەوتی هەرێم

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا بە نادەستووری بوونی یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستان.

دادگای باڵا لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بە نادەستووری بوونی یاسای نەوت و گازی هەرێم، وەك ئەوەی ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویكردەوە.

ئەمەش دوای ئەوەی دادگاكە لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆ دانیشتنی تایبەت بە تاوتوێكردنی دۆسیەی (59 فیدراڵی) تایبەت بە هەناردەكردنی نەوت لە هەرێم لە دەرەوەی ڕەزامەندیی حكومەتی ناوەند دەستپێكرد.

خاڵە دیارەكانی بڕیارەكە:

1- بڕیاردان بە نادەستووریی بوونی یاسای نەوت و گازی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارە 22ی ساڵی 2007 و ڕەتكردنەوەی، بەهۆی پێچەوانەبوونی لەگەڵ ئەحكامی ماددەكانی (110، 111، 112، 115، 121 و 130)ی دەستووری كۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005.

2- پابەندكردنی حكومەتی هەرێم بە ڕادەستكردنی تەواوی بەرهەمی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكە كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان نەوتی لێدەرهێناوە و ڕادەستكردنی بە حكومەتی ناوەندی.

3- داواكراو مافی بەدواداچوونی بۆ پوچەڵكردنەوەی گرێبەستە نەوتییەكان هەیە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان و داوالەسەركراو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ لایەنە دەرەكییەكان و دەوڵەت و كۆمپانیاكاندا ئەنجامیداون تایبەت بە دۆزینەوەی نەوت و دەرهێنان و هەناردە و فرۆشتنی.

4- پابەندكردنی حكومەتی هەرێم بە ڕێگەدان بە وەزارەتی نەوتی عێراق و دیوانی چاودێریی دارایی ناوەندی بە پێداچوونەوە بە سەرجەم گرێبەستە نەوتییەكان كە لەگەڵ حكومەتی هەرێم ئەنجامدراون تایبەت بە هەناردەی نەوت و غاز و فرۆشتنی، بەمەبەستی وردبینیكردن و دیاریكردنی ئەو مافە داراییە دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی هەرێم و بەهۆیەوە پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی دیاریبكرێت بەجۆرێك كە زامنی مافی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق بكرێت و دوانەخرێت، دوای ئەوەی سەرجەم بڕگەكانی ئەم بڕیارە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە جێبەجێدەكرێت.

دەقی بڕیارەكان بە زمانی عەرەبی:

 

بابەتی پێشتر

لە هەولێر منداڵێك گیانیلەدەستدا.. "دایك و باوكی ئەشكەنجەیان داوە"‏

بابەتی دواتر

پارەی یەدەگی عێراق 15 ملیار دۆلار زیادیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share