سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “ئەگەری رێککەوتنێکی بازرگانیی نوێ لەگەڵ چین لەئارادایە”.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “ئەمریکا ساڵی 2020 رێککەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ چین ئەنجامداوە و ئێستا ئەگەری پەیماننامەیەکی نوێ لە ئارادایە”.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمریکا باجی گومرگیی 10%ی زیادەی لەسەر هاوردەکردنی سەرجەم کەلوپەلەکانی چینی بۆ وڵاتەکەی سەپاند کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستیپێکرد.
چین وەڵامی باجەکانی داوەتەوە و سکاڵای لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لە دژی واشنتن تۆمارکردووە کە ئەمەش دەتوانێت تاقیکردنەوەیەکی سەرەتایی بێت بۆ هەڵوێستی ترەمپ بەرامبەر بەو رێکخراوە.
پەکین واشنتنی تۆمەتبارکردووە بەوەی کە “شۆکی گومرگی”ی دروستکردووە و ئەوە سیستمی بازرگانیی جیهانی دەشێوێنێت.