توركیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم راگەیاند

وەزیری وزەی توركیا رایدەگەیەنێت، تاوەكو ئێستا توركیا هیچ نووسراو و پشتڕاستكردنەوەیەكی لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت.

ئاڵپ ئەرسڵان بەیرەقدار، وەزیری وزەی توركیا رۆژی چوارشەممە رایگەیاند تاوەكو ئێستا توركیا هیچ پشتڕاستكردنەوەیەكی لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە رێگای بۆرییەكانی عێراق-توركیاوە بەدەستنەگەیشتووە.

جەختیكردەوە كە تائێستا هیچ شتێكی رەسمی لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتەوە نییە.

وەزیری نەوتی عێراق رۆژی دووشەممە رایگەیاندبوو چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی و گۆڕان پرسی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکان تاوتوێدەكەن

شاندێكی باڵای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەمیانی سەردانیكردنیان بۆلای بزوتنەوەی گۆڕان  تاوتوێی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنیان كرد. بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش،…
Total
0
Share