پاپای ڤاتیکان بەهۆی تووشبوونی بە هەوکردنی سییەکان دۆخی تەندروستیی تا دێت خراپ دەبێت و دەخرێتە ژێر چاودێریی چڕی تەندروستییەوە.
میدیاکانی ڤاتیکان بڵاویانکردەوە، پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان زیاتر لە هەفتەیەکە تووشی هەوکردنی سییەکان بووە و بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری رۆمای ئیتاڵیا گواستراوەتەوە.
ئاشکراشیانکرد، نەخۆشییەکەی لە قۆناغی سەرەتادایە، بەڵام دەکرێت سەربکێشێت بۆ لەکارخستنی سییەکانی و نەمانی توانای هەناسەدان.
جەختیشیانکردەوە، هەرچەندە پشکنینە پزیشکییەکان جەخت لە خراپی دۆخی تەندروستیی ناوبراو دەکەنەوە، بەڵام هێشتا ورەی بەرزە و ئامادەی وەرگرتنی چارەسەرییەکانییەتی.
پاپا فرانسیس تەمەنی 88 ساڵە و بە رەگەز ئەرجەنتینییە، ناوبراو لە ساڵی 2013 ەوە وەک پاپای ڤاتیکان دەستنیشانکرا.