مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد

عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان دوو ی ئازاری وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد.

نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق لە راگەیەندراوێدا بڵاویكردەوە، رۆژی یەکشەممە 2 ی ئازار یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

ئاشکراشیکرد، مانگی رەمەزانی ئەمساڵ لە 30 یان 31 ی ئازار کۆتایی دێت.

ئەمە یەکەمینجارە پێش بینینی مانگ و بەپێی پێشبینییە گەردوونییەکان مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوەی هەماهەنگی سێشەممەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی گرنگ و یەكلاكەرەوە ئەنجامدەدات

سەركردەیەكی باڵای هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجامدەدات و ئامانجی كۆبوونەوەكەش سێ…
Total
0
Share