هیچ مەترسییەك لەسەر مووچە نییە و دارایی عێراق دڵنیایی دەدات

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچەی مووچەخۆرانی عێراق لە ساڵی 2025دا هیچ گرفتێكی بۆ دروستنابێت.

عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دامەزراوە دارایی و بانكییەكانی عێراق سزایان لەسەر نییە و مووچەی مووچەخۆرانی عێراق لە ساڵی 2025دا هیچ گرفتێكی بۆ دروستنابێت و زامنكراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، میوانداریی پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق لە لیژنەكە كرابوو بە مەبەستی پێداچوونەوەیە بە سیاسەتی دارایی و نەختینەیی عێراقدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕووی ئابورییەوە دەرچوونی عێراق لەژێر بەندی حەوتەمی نەتەوە یەكگرتووەكان چ سوودێكی هەیە؟

عێراق بەفەرمی دەرچوونی لەژێر بەندی حەوتەمی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕاگەیاند، نزیكەی 30 ساڵ پاش داگیركردنی كوەیت، شارەزایەكی ئابوری…
Total
0
Share