د. عیزەت سابیر: حكومەتی عێراق قەرزی كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان ناداتەوە

بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق قەرزی كۆمپانیاكانی بواری نەوت ناداتەوە كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن.

د. عیزەت سابیر بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق قەرزی ئەو كۆمپانیایانەی بواری نەوت ناداتەوە كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن چونكە دەڵێت، “ئەو نەوتە بە من نەدراوە و نازانم بۆ كوێ رۆیشتووە و دەبێت حكومەتی هەرێم قەرزەكە بداتەوە”.

باسی لەوەش كردووە، لە بەرامبەردا حكومەتی هەرێم بە حكومەتی عێراق دەڵێت، “دەبێت بە 12.67% پشكی هەرێمە و مافی خۆمە بدرێت، كە نەدراوە ناچاربووە نەوت بفرۆشێت و پێداویستییەكانی ناوخۆی هەرێم دابینبكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share