رێبوار تەها: هیچ رەفتارێكی تاكەكەسی بەرانبەر جوتیاران قبوڵناكەین

پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت، یاسای گەڕاندنەوەى موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە و جێبەجێدەكرێت.

رێبوار تەنها، پارێزگاری كەركوك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ بڕیاری گەڕاندنەوەى زەوی و موڵك و ماڵ بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان بڵاوكرایەوە و داوادەكەن هاولاتیان رێگایان بدەن بە هێمنی كارەكان رابپەڕێنن.

وتیشى، “بەهیچ شێوەیەك رێگا بەهیچ كەسێك نادەین رەفتاری تاكەكەسی بەرانبەر بە جوتیاران ئەنجامبدات و ئەو سەربازەشی دوێنێ ئەو رەفتارە نا پەسەندەی بەرانبەر جوتیارەكەی سەرگەڕان ئەنجامدا لەسەر داوای ئێمە بەندكراوە و لیژنەی لێكۆڵینەوەشی بۆ پێكهێندراوە”.

رێبوار تەها روونیشیكردەوە، “لە دوێنێوە لەسەر هێڵین سەبارەت بە كێشەكانی جوتیاران و سوپای عێراق و لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخەكە دەكەین و بەخێرایی تەواوی كێشەكانیش چارەسەر دەكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خورشید هەرکی: ئەوەی تـ.ـەقەی لێکردم بەڵێنی پێدراوە لە دەزگای پـ.ـاراستن دابمەزرێندرێت

خورشید هەرکی لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا نوێترین زانیارییەکانی لەبارەی هەوڵی تیرۆرکردنی ئاشکراکرد. خـ.ـورشید هـ.ـەرکی، لە تۆمارێکی دەنگیدا ئاشکرایکرد، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share