مەزڵوم عەبدی پەیامێكی بڵاوكردەوە

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، لەگەڵ یەكڕیزیی خاكی سوریادان و دەشڵێت، “لەگەڵ دیمەشق چەند خاڵێكی رێككەوتن هەیە”.

ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەمیانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی نۆرپ پرێس رایگەیاند، هیواخوازە لەم قۆناغە هەستیارەدا سەرۆكی راگوزەری وڵات بتوانێت سەركردایەتیی سەرجەم پێكهاتەكانی سوریا بكات.

وتیشى، “هێزەكانمان بۆ هەر هەوڵێك بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و یەكێتیی نیشتمانیی وڵات پشتگیركاری تەواودەبن و سەردانەكەی ئەحمەد شەرع دەستپێشخەرییەكی گرنگ بوو بۆ هاندانی گەڕانەوەی سەلامەتی خەڵكی رەسەن و پەرەپێدانی دیالۆگ”.

لەبارەی رێككەوتن لەگەڵ دیمەشدا، ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی روونیكردەوە، “لەگەڵ دیمەشق چەند خاڵێكی رێككەوتن هەیە، بەڵام چەند بابەتێكی دیكە لە ژێر گفتوگۆدان”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share