هاوڵاتییانی مەدەنی لە نزیک بەنداوی تشرین بۆردوومان کران

بەگوێرەی زانیارییەکان کەمێک لەمەوبەر، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا پشتێنەی مەدەنی هاوڵاتییان لە نزیک بەنداوی تشرین کرایە ئامانج و ژمارەیەک هاوڵاتی گیانیانلەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردەوە، تورکیا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دەوروبەری بەنداوی تیشرین و لادێکانی باشوور و رۆژئاوای کۆبانی دەستپێکردووە و بە چڕی و لە رێگەی فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومان دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چەندین هەڵمەتیان بۆ سەر دەوروبەری بەنداوی تیشرین دەستیپێکردووە، ئەمە جگە لەوەی هەڵکوتانە سەر گوندی “جەعدە” لە باشووری کۆبانی کە نزیکە لە پردی قەرە قۆزاک.

بە گوێرەی زانیارییەکان تورکیا لە هێرشەکانیدا جیاوازیی نەکردووە لەنێوان هێزە سەربازییەکان و هاوڵاتییانی مەددەنی و بەهۆی هێرشەکانیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی لە نزیک بەنداوی تشرین گیانیانلەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان: دڵنیاتاندەکەینەوە کێڵگە پەلەوەرییەکان لەژێر چاودێریدان

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لیژنەکانی وەزارەتەکەمان بەردەوام چاودێریی کێڵگە پەلەوەرییەکان دەکەن. وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی…
Total
0
Share