کەشناسێک: سەرەتای مانگی ئازار شەپۆلێکی زۆرباشی باران روو لە ناوچەکانمان دەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایدەکات، هاوشێوەی ئەم مانگە، مانگی ئازاریش بارانی باشی تێدا دەبارێت.

هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، جگە لەو شەپۆلی بەفر و باران و سەرمایەی کە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، پێشبینیدەکرێت لە سەرەتای مانگی ئازار شەپۆلێکی زۆرباشی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

وتیشی، لە مانگی ئازاردا، هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو باراندەبارێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share