شۆفێران لە داخستنی رێگایەک ئاگاداردەکرێنەوە

هاتوچۆی سۆران شۆفێران لە داخستنی رێگایەک ئاگاداردەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە رێگای ناو سەنتەری قەزای سۆران بۆ ئازادی داخراوە، بە هۆی ئەوەی کاری تێدادەکرێت، بەڵام رێگای هاتن لە ئازادی بۆ قەزای سۆران ئاساییە”.

هاتوچۆی سۆران دەڵێت، “داوا لە شۆفێران دەکەین پابەندی رێنماییەکان بن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share